لە تویتێكدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەھللحەق، وەڵامی لێدوانێكی جۆی هود كاربەرێكەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكای لە عێراق دایەوە و گوتی "لێدوانەكەی ھود لەبارەی نا ئامادەیی ھێزەكانی عێراق بۆ رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر، سوكایەتییە بە سەرجەم ھێزەكانی عێراق".
خەزعەلی گوتیشی: "لێدوانەكەی كاربەرێكەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا، بیانوویەكە بۆ مانەوەی ھێزەكانیان لە عێراق".
دوێنێ ھود رایگەیاندبوو، تاوهكو ئێستا هێزهكانی عێراق ئاماده نین بۆ پاراستنی دۆخی ئهمنی و پێویستیان بە یارمەتیدانی هێزه بیانییهكان دەبێت.